شێوازناسیی واتاناسانەی بانگهێشت (مونادا) له شیعری ئەحمەدموختار جافدا
Authors : Yadollah PASHABADİ
Pages : 109-140
View : 10 | Download : 7
Publication Date : 2021-04-30
Article Type : Research Paper
Abstract :ئەحمەدموختار جاف وەک شاعیرێکی ڕۆشنگەر و خاوەن فیکر و هزر و ئەندێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی له مێژووی ئەدەبی کوردیدا جێگای خۆی کردۆتەوه. خوێندنەوەی شیعرەکانی زۆر لایەنی ڕەوانبێژی و ڕیتۆریک و ڕەخنەییمان بۆ دەردەخات. ئەم شاعیره له کەڵک وەرگرتن له بانگهێشتدا خاوەن ئەدگارێکی واتاناسانه بووه؛ چونکه وەک ئەم لێکۆڵینەوەیه ڕوونی دەکاتەوه، زۆر ڕەهەند و لایەنی شیعری و هونەری له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێ. ئەم توێژینەوە به شێوەی تەوسیفی سەرجەم شیعره کوردییەکانی داوەته بەر پشکنین و لێکۆڵینەوه له بابەتی بانگهێشت و کارکرد و دەور و کارتێکەرییەکانی له خولقاندنی واتا و دەلالەتدا. بانگهێشت له شیعری ئەحمەدموختاردا زۆر جار به پیتی تایبەت insert ignore into journalissuearticles values(ئەی، ـا، یا، ه/ـه/ـینه، ئەی+ـا، ئەی+ـه/ـینه، وا); بووه و زۆر جاریش بەبێ پیت. گیاندار و بێ¬گیان و مرۆڤ و غەیری مرۆڤی بانگ کردوو. وشه/ناو/ئاوەڵناو/عیبارەت/ساڕسته/ڕسته/لێکدراو له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێ که به هەر یەکیان دەلالەتێکی تایبەتی خولقاندووه. بانگکراوەکانی ئەحمەدموختار زۆر بەربڵاوه و خوا، سروشت، نیشتمان، خەڵک، خۆی و دڵبەرەکەی و چەند کەسی تایبەت دەگرێتەوه که بۆ هەر یەکیان چەندین واتا و دەلالەت وەردەگیردرێ. شوێنی بانگهێشتەکانیش له ڕستەدا سەرەتا، ناوەڕاست، ناو دڵێ ڕستە، کۆتایی ڕستەیه که زۆرترین بانگهێشتەکانی ئەحمەدموختار له ناو دڵی ڕستەدایه.Keywords : بانگهێشت, ئەحمەدموختار جاف, شێواز, واتاناسی, لێکۆڵینەوەی ناوەرۆک