نەورۆز لە ڕوانگەی کورد و فارس – لە توێژینەوەیەکی بەراوردکاریدا
Authors :
Pages : 232-260
View : 9 | Download : 5
Publication Date : 2021-04-30
Article Type : Other Papers
Abstract :جەژنی نەورۆز لە سەرەتای بەھاردا مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە لە ناو نەژادە ئارییەکانی وەکو کورد، فارس، ئەفغان، ئازەر، تاجیک و بەلوج. نەورۆز، وەکو یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵی ئێرانییە دێرینەکان، ڕەمزی نوێبوونەوە و تازەگەری و ئازادی و ئاشتی بووە. هەرچەندە لەوانەیە دەقاودەق ڕێککەوتی ڕێوڕەسمەکە لە گروپێکی نەژادییەوە بۆ گروپێکی تر جیاوازبێت، بەڵام بەگشتی دەکەوێتە نێوان ١٩ بۆ ٢١ی ئاداری هەموو ساڵێک. چونکە، ئەم جەژنە وابەستەیە بە یەکسانبوونی شەو و ڕۆژ و ڕێککەوتی ئەم یەکسانبونەش لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازە. ئەم فیستیڤاڵە لە لیستی یونیسکۆ بۆ میراتە کەلتورییە نابەرجەستەکانی مرۆڤایەتی تۆمار کراوە. ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینی کورد و فارس بۆ نەورۆز ڕوون دەکاتەوە. ئامانجی سەرەکیی توێژینەوەکە بریتییە لە دەرخستنی جیاوازی و هاوبەشییە سەرەکییەکان لە تێڕوانینی ئەم دوو نەتەوەیە بەرامبەر نەورۆز و شێوازی ئاهەنگگێڕانیان. ڕێبازی جۆریێتی لە توێژینەوەکەدا بەکار هاتووە و چاوپێکەوتنی نیمچەکراوە بۆ دۆزینەوەی خاڵە لەیەکچوو و جیاوازەکان پشتی پێ بەستراوە. بەشداربووانی چاوپێکەوتنەکان لەسەر بنەمای تەکنیکی هەڵبژاردنی مەبەستدار دیاری کراون. ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن، کە جیاوازیی زۆر ھەیە لە چۆنییەتی ئاھەنگگێڕانی جەژنی نەورۆز لە نێوان ئەم دوو نەتەوەیەدا. بۆ کورد کە گەلێکی بێ دەوڵەتە، لە پاڵ باکگراوندی کەلتوری و چاندیی خۆیدا، نەورۆز هێمای بەرخۆدانە. لە کاتێکدا، نەورۆز بۆ فارس تەنیا فێستیڤاڵێکی کەلتورییە. ھەرچەندە دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی و فارسییە لە هەمان کاتدا، ڕێککەوتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە، ئەفسانەی سەرھەڵدانی، شێوازی ئاھەنگگێڕانیان و تێگەیشتنیان بۆ بنەچەی ئەو یادە جیاوازە.Keywords : نەورۆز, کورد, فارس, میراتە کەلتورییە نابەرجەستەییەکان, بنەچەی کورد