ئەدەبیاتى کوردى وەک بناغەیەکى بە ستانداردبوونى زمانى کوردى
Authors : Safya MUHAMMAD, Soran ABDULRAHMAN HAMAD
Pages : 64-75
Doi:10.55106/kurdiname.1053202
View : 9 | Download : 3
Publication Date : 2022-04-30
Article Type : Research Paper
Abstract :زمانى كوردى هەرچەندە سەدان توێژينەوەى جۆراوجۆرى لەبارەيەوە ئەنجامدراوە، زۆرێك لە ڕەهەند و بنەماكانى كەوتوونەتە بەر تيشكى لێوردبوونەوە و باسكردن، یەکێک لەوانە بەستانداربوونە، بەڵام ئەوەى زۆر گرنگ و پێويستە گەيشتنە بەو وەڵامەى، کە زمانى ستاندارى كوردى چييە؟ و چۆنە؟ و ئەو پێوەر و بنچينانەى دياريدەكرێن بۆ بەستانداردبوون كامانەن؟ ئەگەرچى لێرەو لەوێ هەندێك سەرەداو دۆزراونەتەوە و ئاماژە بە هەندێك لايەن و بنەما كراوە، کە کام دیالێکت و زارە مەرجی بەستارنداربوونى تێدایە، بەڵام تا ئێستا بە تەواوى ئەو بابەتە بە بنبەست نەگەیشتووە؛ بۆيە لە سۆنگەى ڕۆڵى كارا و ئەركى ئەدەبياتى كوردى وەك بناغەيەكى سەرەكى و گرنگى داڕێژەرى زماى ستانداردى كوردى ئەو توێژينەوەيە ئەنجامدەدرێت. زار و شێوەزارە كوردييەكان زۆر بە پتەوى و هەمەچەشنى لە ئەدەبياتى کوردیدا پەيرەوكراون و راستييەكى حاشانەويستە، كە لە ژانرە جۆراو جۆرەكان بەرچاو دەكەون؛ بۆيە توێژينەوەكە جگە لە پێشەكى دوو تەوەر لە خۆ دەگرێت: تەوەرى يەكەم: چەمكى زار و شێوەزارە كوردييەكان و پێگە و مەوداى دوور و نزيكيان لە زمانى ستاندارى كوردى باسدەكرێت، تەوەرى دووەميش: تايبەت دەكرێت بەو وشە و فۆرم و زاراوە هەمەڕەنگانەى لە زارە جياوازەكانى زمانى كورديدا چۆن لە ئەدەبيات بە هەموو ژانرەكانەوە بەكارهێنراون و چ کاریگەرییەک لەسەر بەستانداربوون جێدەهێڵن، بە نموونە لە ئەزموونى شيعر و چيرۆك و ڕۆمانى كوردستانى باشوورو ڕۆژهەڵات؛ بۆيە توێژينەوەكە سوود لە تيۆرى شيعرييەتى insert ignore into journalissuearticles values(جان كۆهين); و پۆلينى insert ignore into journalissuearticles values(ليچ); وەردەگرين، بە پەيڕەوكردنى رێبازى وەسفى لە خستنەڕووى نموونە ئەدەبييەكان.Keywords : زار و شێوەزار, زمانى ستاندارد, پێوەر, شيعريەت, شيعر, چيرۆك, ڕۆمان