- Kurdiname
- Volume:0 Issue:7
- A STUDY ON ADJUSTMENT STRATEGIES OF THE KURDISH INTERNATIONAL STUDENTS EXPERIENCED CULTURE SHOCK IN ...
A STUDY ON ADJUSTMENT STRATEGIES OF THE KURDISH INTERNATIONAL STUDENTS EXPERIENCED CULTURE SHOCK IN THE UK
Authors : Beway SAHEB
Pages : 139-146
Doi:10.55106/kurdiname.1195189
View : 8 | Download : 5
Publication Date : 2022-11-30
Article Type : Research Paper
Abstract :ئەم توێژینەوەیە لە ئەزمونی شۆکی کلتوری و ڕێگاکانی خۆگونجاندنی خوێندکارانی کوردی کوردستانی عێراق لە وڵاتی بەڕیتانیا دەکۆڵێتەوە. ئامانجی توێژینەوەکە بریتیە لە خستنەڕوی لایەنێکی ژیانی ئەم خوێندکارانە کە هەستیان بە شٶکی کلتوری کردوە بەهۆی جیاوازی نێوان کلتوری کوردستانی عێراق و وڵاتی بەڕیتانیا، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەو ڕێگایانەی کە بۆ ڕاهاتن لە ژینگەی نوێی ئەکادیمی بەکاریان هێناوە. میتۆدی توێژینەوەکە چۆنێتی ئەزمون و خاڵی هاوبەشی ژیانی خوێندکارەکان لە زاڵبون بەسەر شۆکی کلتوری دا وەک کەرەستەی سەرەکی، لە ڕێگای هەندێ پرسیاری پەیوەندیدارەوە، شیدەکاتەوە. ئەنجامەکان دەریدەخەن خوێندکارەکان بە زمان و کلتور و خەڵک و سیستەمی خوێندنی زانکۆ لە بەڕیتانیا ئاشنایەتیان لە ئاستی پیویست دا نیە کاتێک دەگەنە ئەو وڵاتە، بەڵام ئامادەیی تەواویان نیشان داوە کە تێکەڵی خەڵکی بەڕیتانیا و کلتور و زمانەکەیان ببن. هەروەها خوێندکارەکان ڕازین لە سیستەم و خزمەتگوزاریەکانی زانکۆ، ئەمەش هەلی سەرکەوتن و زاڵبون بەسەر کێشەکان دا دەڕەخسێنێت.Keywords : خوێندکارانی کورد, شۆکی کلتوری, ڕێگاکانی خۆگونجاندن, خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بەڕیتانیا