شێوازی دەنگی و کارلێکی کۆمەڵایەتی لێکۆڵینەوەیەکی شێوازی زمانییە
Authors : Mohsin Mustafa, Bedrettin Basuğuy
Pages : 141-155
Doi:10.55106/kurdiname.1457812
View : 50 | Download : 49
Publication Date : 2024-04-28
Article Type : Research Paper
Abstract :مرۆڤ بۆ گەیاندنی ویست و ئارەزوو و پێداویستییەكانی، كردەیەك ئەنجامدەدات كە كردەی گوتن Utterance act و دەربڕینە. لە ڕێگای ئەم دەربڕینەشەوە دەتوانێت جێگای خۆی لەناو کۆمەڵدا خۆشبکات و کارلێکی کۆمەڵایەتی بێنێتە ئاراوە، تاكەكانی كۆمەڵگا لەرێگای زمانەوە بە سیستەمێكی كۆمەڵایەتی بەستراونەتەوە و تۆڕێكی پەیوەندی كۆیاندەكاتەوە و زیاتر لەیەكیان نزیكدەكاتەوە، پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە دووكەسەوە دەستپێدەكات تادەگاتە زۆرینەی تاكەكان و هەرچەندە تاكەكان زیادبن ئەوا پەیوەندییەكان تێكدەچڕژێن و ئاڵۆزدەبن . بەمەش کارلێکی كۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە كاریگەری رەفتاری دەكەنە سەریەك لە ڕووی بەها و بیروباوەڕ و بەمەش پەیوەندییەكە پەرەدەسێنێت بۆ هاوكاریكردنی یەكتر و یان ركابەریكردن بۆ بەرژەوەندی تایبەت و هەریەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی هەوڵدەدات و خۆی دەگونجێنی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی كە تێی دەكەوێ لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەموو ئەمانەش لە رێگای زمانەوە دەبێت، لە زمانیشدا کەرستە ناکەرتییەکانی وەک : ئاوازە و هێز و وەستان دەنگسازی رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گواستنەوەی واتا و کارلێکی کۆمەڵایەتیKeywords : Ses, Fonetik, Sosyal Etkileşim, Melodi