فەقێ قادری هەمەوەند لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا
Authors : Hemin Omar AHMAD
Pages : 927-963
Doi:10.26791/sarkiat.947658
View : 15 | Download : 7
Publication Date : 2021-08-30
Article Type : Research Paper
Abstract :ئەم توێژینەوەیە بەناوی insert ignore into journalissuearticles values(فەقێ قادری هەمەوەند لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا);، هەوڵێكە بۆ نووسینەوەی مێژوو و ڕاستكردنەوەی هەندێ لایەنی مێژوویی، لە ڕێی ئاوڕدانەوە لە كەسایەتییەكی شاعیر، ڕۆشنبیر و سەركردەیەكی هۆزی هەمەوەند، كە تا ئێستا ئەو زانیارییە كەمەی لەبارەیەوە زانراوە، تەنیا لە ڕێی بەرهەمەكانی و ئەو مێژووە زارەكییە بووە كە دەماودەم گێڕدراوەتەوە، ئەویش كەسایەتی و شاعیری سەدەی نۆزدە؛ فەقێ قادری هەمەوەندە. لە ئەرشیڤی عوسمانیدا چەندین بەڵگەنامە تایبەت بە هۆزی هەمەوەند هەن، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە فەقێ قادری هەمەوەند و جوڵانەوەكانی و هەموو ئەو كێشە و گرفتانەی لە سەردەمی ئەودا هەبووە لە سەرۆكایەتیكردنی هۆزەكەی و پەیوەندییان لەگەڵ كاربەدەستانی عوسمانی، لەم توێژینەوەیەدا لە رێی ئەو بەڵگەنامانەوە كۆمەڵێك زانیاریی تازە باس كراون، كە لە پاڵ شاعیربوونەكەی فەقێ قادر، بەشێك لە ژیانی و چالاكییەكانی بۆ جاری یەكەم لێرەدا خراونەتە ڕوو. Abstract The study entitled “Faqe Qadri Hamawand in Ottoman archives” is an attempt to re-write and rectify some historical aspects through bringing into focus a Hamawand poet, intelectual, and tribal chieftain known as Faqe Qadri Hamawand whose until now little is known about him which has usually been in the form of oral history. In the Ottoman archives, there are many documents about Hamand tribes particularly about Faqe Qadri Hamand, his movements, events, and problems took place in his era from leading his tribe and to his relations with Ottoman officials. In this study, through these documents new information is obtained which is in addition to his being a poet, for the first time some new aspects of of his life and activities are shown. Key Words: Faqe Qadri Hamawand, Hamanwand tribe, Ottoman Archives, Ottoman State ,Chamchamal.Keywords : فەقێ قادری هەمەوەند, هۆزی هەمەوەند, بەڵگەنامەكانی عوسمانی, دەوڵەتی عوسمانی, چەمچەماڵ