- Bingöl Üniversitesi Yaşayan Diller Enstitüsü Dergisi
- Volume:2 Issue:4
- داشۆرین لە نێوان شێخ رەزا و ئیرەج میرزادا
داشۆرین لە نێوان شێخ رەزا و ئیرەج میرزادا
Authors : فەرهاد عەزیز حەسەن
Pages : 59-93
View : 14 | Download : 7
Publication Date : 2016-12-30
Article Type : Research Paper
Abstract :داشۆرین لە شیعردا بە شیوازێکی گرنگی ئەدەبی دادەنرێ، چونکە شێوازی زمانیی تایبەت بە خۆی هەیە و شاعیری داشۆری نبێژ بەهۆی ئەم شێوازە زمانییە تایبەتە، وینەی هونەری تەڕوتازە دەخوڵقێنێ. فەرهەنگی وشەی ئەم شێوازە شیعرییە پڕییەتی لە وشەی تابۆ و قەدەغەکراو کە شاعیرانی ئەم شێوازە بەبێ هیچ سانسۆرێک بەکاریان دەبەن. شیعری داشۆرین لای کورد، عەرەب، فارس و تورک بایەخێکی زۆری پیدراوە و لەم بوارەدا شاعیری بەناوبانگیان هەیە. لەم توێژینەوەیەدا بە پشتبەستن بە ڕێبازی بەراوردکاریی – ئەمریکی، بەراوردێک لە نێوان شیعرە کوردییەکانی)شێخ ڕەزای تاڵەبانی( و شیعرە فارسییەکانی)ئیرەج میرزای قاجار(دا دەکرێ. ئەم دوو شاعیرە لە بواری داشۆریندا بە پێشەنگ دادەنرێن و لێرەدا شیعرەکانیان بەپیی ئاستەکانی وشە، ئاستی ئەدەبی و ئاستی ئاوازە )مۆسیقا( و هەروەها مەبەستە شیعرییەکانیان بەراورد دەکرێن. لە پرۆسەی بەراوردکردندا لەسەر بنەمای میتۆدی وەسفی – شیکاری خاڵە لاواز و بەهێز و جیاوازییەکانی شیعری داشۆرینی ئەم دوو شاعیرە دەسنیشان دەکرێن و لە کۆتاییدا ئەنجامەکان دەخرێنەڕوو. وشەی سەرەکیKeywords : داشۆرین, ئەدەبی بەراوردکاری, شێوازناسی شیعر, شێخ ڕەزای تاڵەبانی