- Bingöl Üniversitesi Yaşayan Diller Enstitüsü Dergisi
- Volume:7 Issue:14
- بنهماڵهی مهولانا خالیدی نەقشبەندی له بهڵگهنامهكانی عوسمانیدا...
بنهماڵهی مهولانا خالیدی نەقشبەندی له بهڵگهنامهكانی عوسمانیدا
Authors : Hemin Omar AHMAD
Pages : 38-68
View : 16 | Download : 9
Publication Date : 2022-03-18
Article Type : Research Paper
Abstract :بێگومان تا ئێستا بە زۆر لە زمانان چەندین تێز و توێژینەوەی ئەكادیمی و كتێب لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی نووسراون و چەند لایەنی ژیانی ئەو ڕابەر و كەسایەتییە ڕوونكراوەتەوە، بەڵام وەك پێویست ئاوڕ لە خێزان و منداڵ و كەس و كارەكەی نەدراوەتەوە. بەو پێیەی كۆتایی ژیانی مەولانا لە شام بووە و بەشێكی دیاری بنەماڵەكەی لەوێ نیشتەجێ بوونە، ئەو دەڤەرەش بەشێكی ژێر دەستەڵاتی عوسمانییەكان بووە، بۆیە زانیاری لەبارەی كەس و كار و بنەماڵە و بەشێك لە خەلیفەكانی و خانەقاكانی لە شوێنە جیاوازەكانی وڵاتانی ئیسلامی لەناو ئەرشیڤخانەی عوسمانی دەبینرێت. لەم ڕووەوە چەند لایەنێكی ژیانی هەر یەكە لە مەحموود ساحێبی برای، محەمەد ئەسعەدی برازای، نەجمەددین ئەفەندی كوڕی، فاتیمەخانی كچی و ستی خانمی هاوسهری لەبەر ڕۆشنایی بەڵگە ڕەسمی و كارگێڕییەكانی ئەرشیڤخانەی عوسمانی خراونەتەڕوو و بە گوێرەی پێویستی زانستی، زانیارییەكانی پێشووتر ڕاستكراونەتەوە یان پشتگیری كراون و یانیش زانیاری تازەیان خراوەتەسەر.Keywords : بنەماڵەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی, مەحموود ساحێب, كچی مەولانا, كوڕی مەولانا, ستی خانمی هاوسەری مەولانا